بەھەوڵی یەکێتیی بڕیارە خانووە بێتاپۆکانی خورماتوو تاپۆبکرێن
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٣
كەریم شكور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای هەوڵەكانیان بۆ تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكانی سنوری نیشتەجێبوونی شارەوانی قەزای خورماتوو، بەپێی بڕیاری ژمارە 320 ی ساڵی 2023 تاپۆدەكرێن.
راشیگەیاندوە، پێویستە هاووڵاتیان لەماوەیەكی دیاریكراودا سەردانی شارەوانی خورماتوو بكەن تاكو مامەڵە یاساییەكانی تایبەت بە تاپۆكردنی موڵكەكانیان تەواوبكەن و بڕیارە بیانگرێتەوە.



