قوباد تاڵەبانی سیستمی یەکپەنجەرەیی لە سلێمانی رادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٣
سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: سبەینێ ١٢/٣، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی سیستمی یەکپەنجەرەیی رادەگەیەنێت.
لەبارەی سیستمەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، یەکپەنجەرە، لەچوارچێوەی بەئەلکترۆنی کردنی کاروباری فەرمانگەکانە و بەشێکە لەپڕۆژەی خزمەت، کە بریتییە لە باشتر پێشکەش کردنی خزمەتەکانە بۆ ھاوڵاتی خزمەتخواز و راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە فەرمانگەکان بەئاسانترین شێوە و بەنەھێشتنی ڕۆتین و رێگرتن لە گەندەڵی.
ئاشکراشیکرد، قۆناغی یەکەم لە پێنج فەرمانگەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکرێت و دواتر فەرمانگەکانی تریش دەگرێتەوە، بڕیارە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیتریش ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکرێت.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رشیگەیاند، سودەکەی ئەوەیە کە ھاوڵاتی خزمەتخواز لەڕێی یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات، دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، ئەوکاتە فەرمانبەر ھەڵدەسێت بە جێبەجێ کردنی ھەموو مامەڵەکە و پێویست ناکات ھاوڵاتی خزمەتخواز چەند ژوورێک بکات، بێگومان ئەمەش رۆتین ناھێڵێت و کە رۆتینیش نەما بەر بەگەندەڵی دەگیرێت، ئەمەش ھەمووی لەچوارچێوەی پڕۆژەی خزمەتە کە ساڵی ٢٠١٣ بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پاکێجێک لە پڕۆژەی چاکسازی و بەئەلکترۆنی کردنی کاروباری حکومەت پێشکەشی کردوون و دواتر کاریان لەسەر کراوە وەک بایۆمەتری و خزمەت و تۆماری کۆمپانیاکان و یاسای کار و بەئەلەکترۆنی کردنی بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت



