پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، رووداوێکی تەقەکردن لە کڵێسایەک لە شاری ھامبۆرگ لە باکوری وڵاتەکە روویداوە و چەندین کەس بوونەتە قوربانی و ئەو کەسەشی ھێرشەکەی ئەنجامداوە کوژراوە. 

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ھێزێکی ئەمنی زۆر لە ناوچەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ھۆکاری ھێرشەکە نازانن و لێکۆڵینەوە دەکەن.

ھەرچەندە پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماری رەسمی ھێرشەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی وڵاتەکە باس لە کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی نزیکەی ١٠ کەسی دیکە دەکەن، دەشڵێن یەکێک لە کوژراوەکان ھێرشبەرەکەیە. 

نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدنیش ئاماژەی بەوەداوە، ھاووڵاتیانی نزیک رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ھەڕەشە و داوایانلێکراوە لە ناوچەکە نزیک نەکەونەوە.