قۆناغی دووەمی کارتی ئەلکترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی کۆتایی ھات
گۆران
١١ی نیسانی ٢٠٢٣
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەبڕیاری وەزیری دارایی و بەھاوکاری بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، بانکی مەڵکەندی پێنج نوسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە بەچەند قۆناغێک کارتی ئەلکترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروستبکرێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە ئێستادا حەوت ھەزار خانەنشینی شارستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن.
.jpg&w=2048&q=75)


