ھاتوچۆی سلێمانی: بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو ئاستەنگ بۆ ھاتوچۆی سەر شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە دروستبووە
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەن ئاگاداری شۆفێریکردنیان بن لە شەقامی سەرەکی سلێمانی _ تاسڵووجە، بەھۆی کۆبوونەوەی باراناو بەشێکی شەقامەکە ئاستەنگی ھاتووچۆی بۆ درووستبووە و باشترە شەقامەکە بەکارنەھێنرێت تا نزمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە، لەحاڵەتی پێویستیدا بە ووریاییەوە شۆفێری بکرێت و خێرایی کەم بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوەکە لەو شەقامە بەرزە، بەتایبەت لە ئاستی ھێزەکانی ۷٠ بەرەو تاسڵووجە ئاستەنگەکان زیاترن.



