بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، ئەم ھەڵمەتە جگە لە چاندنی سەدان درەخت و نەمام لە بلواری دوو دەروازەکەدا، رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت و ڕووبەرێکی فراوان سەوزایی لەدەروازەکە بۆ حەوانەی ھاووڵاتیان دروست دەکەن.

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان راشیگەیاند، جگە لە سەوزکردنی دەروازەی شار، پلانێکیان ھەیە کە تەواوی باخچەکانی ناو شاریش ببوژێننەوە و لەماوەی ساڵێکدا ڕووبەری سەوزایی لەکفریدا بۆ دوو ھێندە زیاد بکەن.

لەھەڵمەتی سەوزکردنی دەروازەی کفریدا، نزیکەی ١٠٠ درەختی گونجاو لەگەڵ ئاووھەوای ناوچەکەدا چێنران.