یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە یادی تاوانی ئەنفالدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٣
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، رەخنەی توند لە بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەگرێت لە ئاست دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدی کوردستان، جەختدەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک لەوانەش، بایەخدان بەو شوێنانەی ناونراون مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال و بکرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت، ھەروەھا ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال.
داواش دەکات، ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال بکرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەتایبەتی ئەو ١٧١ ئێسک و پروسکەی کە ھێشتا لە خانەی پزیشکی بەغدادە.
یەکێتی نوسەرانی جینۆساید بە پێویستی دەزانێت میکانیزمی یادکردنەوەی قوربانیەکان بگۆڕێت بە پرۆژەو کارو خزمەتکردن.



