زانیاری نوێ لەبارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکرێت
لاڤە
١٢ی نیسانی ٢٠٢٣
نەرمین مەعروف، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە و ڕەنگە رۆژانی شەممە یاخود یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکات. پاشان لەناو کۆبوونەوەکە تێبینی پەرلەمانتاران وەردەگیرێت و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکان و وەزارەتەکان لەبارەیەوە دەکرێت.
نەرمین مەعروف، ئەوەشی خستەڕوو، کە پێیوایە تا ٢٠ رۆژی تر ئەو رێکارانە کۆتاییان بێت و دواتر خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت.
رۆژی پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ کرد.



