نیوەرۆی رۆژی دووشەمە ٢٩ی ٥ی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی ٧ی نەینەوا لە بارەگای مەلبەند پێشوازی کرد لە ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆی موسڵ بەسەرۆکایەتی دکتۆر سەعد.
لەوسەرەدانەیاندا مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دۆخی ئێستای عیراق بە گشتی موسڵ بەتایبەتی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا تاوتوێ کرد.
تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەتکرابوو بە رەوشی خوێندن لە پارێزگاکە ، لەڵایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەلبەند پشتگیری و پشتیوانی یەکێتی بۆ مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دەربری بۆ ھەر داواکارەیەک بۆ باشترکردنی بواری خوێندن لە شارەکە.
دادگای فیدراڵی عێراق سبەینێ جارێکی دیکە لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە ئەو سکاڵایە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داواکراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پوچەڵبکرێتەوە.
رۆژی ٢٤ی مانگ، دادگای فیدراڵی ھەشتەمین دانیشتنی سەبارەت بە تانەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا و تێیدا گوێی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گیرا بۆ زانینی رۆڵ و توانایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم.
نوێنەری کۆمیسیۆنیش لە دادبینییەکەدا رایگەیاند، ئەوان بەپێی یاساکەیان دەتوانن پەیڕەو و رێنمایی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دابنێن و سەرپەرشتیی بکەن و رێکیبخەن، دادگاش بڕیاریدا نوسراوەکەیان وەربگرێت و بەشدارییان لە دۆسییەکە کۆتایی پێبھێنێت و کۆتایی بە دادبینی بھێنێت، سبەینێ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە بۆ راگەیاندنی دوابڕیاری سەبارەت بەکۆی دۆسیەکە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە ترافیک لایتی شەقامی ١٠٠ مەتری و لە نزیک فەرمانگەی پاسپۆرت روویداوە.
وتیشی، لە رووداوەکەدا دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کرا و یەکێکیان کوژراوە، کەسەکەی دیکەش بریندار بووە.
زیادبوونی روداوەکانی تەقەکردن لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ھەڵمەتێکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێکردووە و ئەگەر ھەرکەسێکیش تا مانگی تەمموز چەکەکەی تۆمار نەکات و چەکی بێ مۆڵەت ھەڵبگرێت، سزا دەدرێت.
فراکسیۆنی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، چەند رۆژێکە بەزمانێکی نەشیاو و نەگونجاو لەگەڵ پایە و سەنگی پەرلەمانتاری، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامە و لێدوان بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.
دەشڵێت، ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لە بابەتی بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد و پاراستنی ھەرێمی کوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا، موزایدە بەسەر یەکێتیدا بکات، چونکە ھیچ ھێزێکی کوردستانی ھێندەی یەکێتی پەرۆشی یەکڕیزیی کوردستانی لە بەغداد نەبووە و ئەوە یەکێتی نەبوو لەبەر پۆست و بەرژەوەندی تەسکی حزبی یەکڕیزی بشکێنێت.
دەشڵێت، ئەو قسە بێسەروبەرانەی لەسەر قوباد تاڵەبانی دەکرێن، کە گوایە پەیوەندی بە ھەندێک پەرلەمانتاری عێراقەوە کردووە، ھیج بنەمایەکیان نیە و ھەڵبەستراون و قوباد تاڵەبانی تەنھا پەیوەندی بە نوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی کردووە و رێنمایی کردووە ھەوڵ بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بدات.
فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، کاتێک ھەرێمی کوردستان لە بەردەم ھەڕەشەی گەورەی قەیرانی دارایی بوو، ئێوە گاڵتەتان بە رێکەوتن لەگەڵ بەغداد دەھات و خەڵکی کوردستان بێمووچە بوون، قوباد تاڵەبانی ١١ جار سەرۆکایەتیی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی کرد و ٢٥٦ سەعات کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقیەکاندا کرد و ٥٠ رۆژ لە بەغداد ماییەوە، تاکو ٢٠٠ ملیارەکە دەستەبەر بکات.
لە کۆتاییدا رایدەگەیەنین رێگە راستەکە تەبایی و یەکریزی کوردستانی راستەقینەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، مەترسی راستەقینەش لەسەر ھەرێم پەرتەوازەیی و ئاژاوەی سیاسییە.
د.زێدا محەمەد کەریم، بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم ناڕازییە لەو پشکەی بەغداد بۆ گەنمی جوتیارانی کوردستانی دیاریکردووە کە بڕەکەی ٣٧٥ ھەزار تۆنە.
وتیشی، بۆیە لەگەڵ لیژنەی باڵای کڕینەوەی گەنم لە حکومەتی فیدڕاڵ رێککەوتوون، ئەگەر گەنمی جوتیاران لە ٣٧٥ ھەزار تۆن زیاتربوو، پشکی کوردستان لە کڕینەوەی گەنم زیاتر بکرێت.
شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.
دەشڵێت، " من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان."
دەقی راگەیەندراوەکە...
باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی یاسا دەکات
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.
لەیاسای ژمارە ٢٣ ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستان - عێراق لە ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دوو ھاتووە ئەنجومەن بەلایەنی کەمدەبێت مانگی جارێک کۆببێتەوە سەرۆکیش بۆی ھەیە لە کاتی پێویست داوای کۆبوونەوە بکات و ئەگەر سەرۆک یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات بەلایەنی کەم سێ لەسەر چواریی ئەندامانی ئامادەنەبوو، نابەسترێ و بڕیارەکەش بە زۆرینەی ئەندامەکان وەردەگیرێت.
من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان.
شیلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا وەک بۆشایی ئەمنی دیاریکراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەدژی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان ئەنجامداوە و چەند سەعاتێکیشی خایاندووە.
ھاوکات لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی سەردانی سلێمانی دەکات.
لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەوە رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات.
ئیسماعیل حەمەعلی خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمیسیارانی ھەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بە حاڵەتێکی ناتەندروست دەبینم، ئەوە جگە لەو تێبینی و رەخنە یاساییانەی کە لەسەر پڕۆسەکە ھەبوون و ھەن.
دەشڵێت، وەک ھەڵوێستێکی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی ھیچ کەس و لایەنێک، بەشداری ھیچ کار و چالاکی و کۆبوونەوەیەک لە ئێستا و لە داھاتوودا ناکات، کە تێبینی و رەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە کەشێکی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە کۆی پڕۆسەی سیاسی و ئاشتەوایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیان لە کوردستان نەکات.
ئەمەش دوای ئەو زنجیرە گۆڕانكار و ئاڵۆگۆڕانە دێت كە بەئامانجی زیاتر وباشتر خزمەتكردن بەڕێبازەی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت ،هاوكات لەهەمان سنور بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتو گۆڕانكاری دیكە ئەنجام بدرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، جارێکی تر پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان لێکترازانێکی تری دروستکرد، لە کاتێکدا پێنج لایەنی سیاسی ھەرێم لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٣ سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد، چونکە ئەو دوپرسە ڕەھەندی نیشتمانییان ھەیە و پێویستە بەسازان ھەموار و کارا بکرێنەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بزوتنەوەی گۆڕان پێداگریی کرد لە بنەما یاساییەکان و گەڕانەوەی شکۆ بۆ دامەزراوەکان و ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنی یاسا و بنەماکانی سازانی نیشتمانی ھیچ کۆبونەوەیەکی کۆمیسیۆن بەپێویست نازانن.
ھەروەھا، لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی ھەرێم و پێشھاتە نوێکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پاراستنی قەوارەی ھەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان داوای کۆبونەوەی لوتکەی پارتە سیاسییە سەرەکیەکان دەکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش ، لەناوچە شاخاویەکان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت لەگەڵ ھەورە تریشقەشدا.
راشیگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان ، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ھەندێک شوێن بە نزیکەی یەک پلە بەرزتردەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی
دھۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٧ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی
لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پەیوەندیمان کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی کەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و داوامان کردووە ئەو بڕەی کە دیاری کراوە بۆ ھەرێم زیاد بکرێت.
وتیشی، بڕیارە داواکارییەکەمان کە داواکاری جوتیارانی ھەرێمە، بەم نزیکانە بگاتە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق .
ئاماژەیبەوەشدا، کە جوتیارانی ھەرێم رەنجێکی زۆریان داوە تاوەکو بەرھەمی گەنمیان بەڕێژەیەکی باش بڕواتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێمەش ھەوڵی جددی دەدەین تاوەکو ئەو رێژەیەی دیاری کراوە زیاد بکرێت لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ھەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان.
پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیکۆڵینەوە لە کەمبوونەوەی دەنگەکانیان دەکەن.
وتیشی، لەخولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاردەکەن بۆ ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان شکست بھێنێت.
پێشتریش ھەدەپە و پارتی چەپی سەوز، ھەڵوێستی خۆیان لەسەر خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند و بەبێ ئەوەی ناوی کڵچدارئۆغڵو ببەن دەڵێن، سورن لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی ئەردۆغان.
ناونەھێنانی کڵچدارئۆغڵو لەلایەن ھاوسەرۆکانی ھەدەپە و یەسەپەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژی چوارشەممە کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ ئومیت ئۆزداغ سەرۆکی پارتی زەفەری نەتەوەپەرست لەسەر حەوت خاڵ رێککەوت کە یەکێک لە خاڵەکان جەختکردنەوەبوو لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە لە پڕۆگرامی ھاوپەیمانی میللەتدا ئاماژە بەوە کرابوو لە کاتی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان و گەیشتنە دەسەڵات کۆتایی بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان دەھێنن.
دەقی پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسول...
بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوان
(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.
رێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەک رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.
بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا ھەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونەو ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.
بۆ قۆناغی داھاتوو ئامانجمانە رێکخراوەکە بە خوێنێکی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک ھەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە ھەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.
دەقی پەیامەکە..
بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.
وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندوە، ھەر لەو روانگەیەوە بووە رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاکییەکانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ھۆشیاریی لاوان و ھێنانەدی خەونەکانیاندا.
ھیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بکات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان