د.زێدا محەمەد: حکومەتی عێراق پشکی کوردستان لە وەرگرتنی گەنم زیاد دەکات
هیوا
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣
د.زێدا محەمەد کەریم، بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم ناڕازییە لەو پشکەی بەغداد بۆ گەنمی جوتیارانی کوردستانی دیاریکردووە کە بڕەکەی ٣٧٥ ھەزار تۆنە.
وتیشی، بۆیە لەگەڵ لیژنەی باڵای کڕینەوەی گەنم لە حکومەتی فیدڕاڵ رێککەوتوون، ئەگەر گەنمی جوتیاران لە ٣٧٥ ھەزار تۆن زیاتربوو، پشکی کوردستان لە کڕینەوەی گەنم زیاتر بکرێت.



