لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پەیوەندیمان کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی کەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و داوامان کردووە ئەو بڕەی کە دیاری کراوە بۆ ھەرێم زیاد بکرێت.

وتیشی، بڕیارە داواکارییەکەمان کە داواکاری جوتیارانی ھەرێمە، بەم نزیکانە بگاتە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق .

ئاماژەیبەوەشدا، کە جوتیارانی ھەرێم رەنجێکی زۆریان داوە تاوەکو بەرھەمی گەنمیان بەڕێژەیەکی باش بڕواتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێمەش ھەوڵی جددی دەدەین تاوەکو ئەو رێژەیەی دیاری کراوە زیاد بکرێت لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ھەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان.