نیوەرۆی رۆژی دووشەمە ٢٩ی ٥ی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی ٧ی نەینەوا لە بارەگای مەلبەند پێشوازی کرد لە ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆی موسڵ بەسەرۆکایەتی دکتۆر سەعد.

لەوسەرەدانەیاندا مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دۆخی ئێستای عیراق بە گشتی  موسڵ بەتایبەتی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا تاوتوێ کرد.

تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەتکرابوو بە رەوشی خوێندن لە پارێزگاکە ، لەڵایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەلبەند پشتگیری و پشتیوانی یەکێتی بۆ مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دەربری بۆ ھەر داواکارەیەک بۆ باشترکردنی بواری خوێندن لە شارەکە.