کوردستانکوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان و مەکتەبی سیاسی و سەرکرایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتیی کرد.

ھەروەھا ئاماژەی بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و ھیوای خواست ئەو یادە ببێتە ھاندەری تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی کرد و ھیوای بەردەوامی و ھەنگاوی نوێتر و باشتر بۆ یەکێتی دەخوازێت.

لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا جەختدەکاتەوە ھەماھەنگی و تەبایی و تێکڕای ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستا و داکۆکیکردن لە مافەکانی ھاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی ھەرێم.

ھەروەھا داوای پتەوکردنی گیانی یەک وتاری و یەکھەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەھێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەردانەکە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و مەبەست لێی زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و کلتوری و گەشتیارییەکانی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانە. 

پێشتریش د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاندبوو، لەو سەردانەیاندا، لەگەڵ پارێزگاری سنە و ورمێ و کرماشان بەشداری لە کۆنفرانسێکی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری دەکەن لە ئێران، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن، بەھۆی داخستنی دەروازەی سێمالکاوە نرخی پێداویستی رۆژانەی ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و دابەزینی بەردەوامی لیرەش، دۆخی ھاوڵاتیانی سەختتر کردووە.

کەرەستەکانی بیناسازی و خۆراک لە رۆژئاوا زۆرترین بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە کە دەگاتە دوو بەرامبەری ئەو نرخەی پێش داخستنی دەروازەی سێمالکا ھەیانبوو.

شارەزایانی ئابوری لە رۆژئاوا دەڵێن، بەردەوامی داخستنی سنور بۆ ئەوانەی داھاتیان سنوردارە یان لەسەر کرێی رۆژانە دەژین کارەساتبارە، داواش دەکەن رێگری لە بەرزبونەوەی نرخەکان بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رزگار حەمەخدر راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێککەوتن کە پشکی ھەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی گەنم، لە ٣٧٥ ھەزار تۆنەوە بۆ ٥٠٠ ھەزار تۆن زیادبکرێت.

راشیگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە رێگە بە جوتیارانی ھەرێم بدات تا بەرھەمە کشتوکاڵییەکانیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ساغبکەنەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم پێشبینیدەکات بەرھەمی ئەمساڵی گەنم لە ھەرێم زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار تۆن بێت، ئەگەریش حکومەتی فیدڕاڵ تەواوی گەنم لە جوتیاران وەرنەگرێت دەبێ جوتیار خۆی لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە، کە بەگوێرەی جۆری گەنمەکان، تۆنێک گەنم لە بازاڕدا لە نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٦٥٠ ھەزار دینارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ.... 

ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کاک دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێدەپەڕێت.
کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناو گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. ھەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبھێنێت.

ئەو نەک ھەر خۆی، بەڵکو خانەوادەکەشی نموونەی خەبات و قوربانیدان بوون و خاتوو نەرمین عوسمانی ھاوژینیشی، ژنە شۆڕشگێڕێکی ئازا و بەئەمەکی کوردستان بوو کە تاوەکو ئێستاش لە خەبات بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد بەردەوامە.

ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین و یاد و یادەوەرییان ھاندەرمان دەبن بۆ بەردەوامی و خەباتمان لەپێناو سەرفرازیی کورد و کوردستاندا.
دروود بۆ رۆحی کاک دارۆ و سەرفرازی بۆ خانەوادە سەربەرزەکەی

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی پارێزگای شرناخ دەڵێت، لەماوەی ھەفتەی رابردوودا ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیردنی ئەو کەسانە ئەنجامداوە بە کە تۆمەتبارن بە ھاوکاری پەکەکە/کەجەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ٢٢ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکان دەستگیرکراون، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانیش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، چوار کەس لەوانەی دەستگیرکرابوون، دەستبەسەرکران و ئەوانی دیکەیان بە مەرج ئازادکراون.

پێش ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ھێزە ئەمنییەکان لە ئەنقەرە، ئیستەنبوڵ و باکوری کوردستان بەردەوام بوون لە دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لە ئاھەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


 
دەقی پەیامەکە... 


لە چل و ھەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چل و حەوتەمین ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، بەرابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرین و نوێ و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەرو ژنانی تێکۆشەری نێو یەکێتیی، سڵاو و درود دەنێرین بۆ گیانی پاک و بەرزە فڕی شکۆی نەتەوەو نیشتمان، سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.

ئەم یادە تەنیا یادکردنەوەیەکی سادەی دامەزراندنی حزبێکی خەباتگێڕو خاوەن قوربانی زۆر و دەستکەوتی فرەو گەورە نییە، بەڵکو یادکردنەوەی شۆڕشی میللەتێکە لە پێناو ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی، چەسپاندنی مافی مرۆڤ و نەھێشتنی دیکاتۆریەت و ھێنانە کایەی بیرو ئاڕاستەی سیاسی جیاواز و فرەی کە ئێستا ئەزموونەکەمان لەسایەیدا بە ھەرێمێکی دەستووری و دامەزراوە یاساییەکانی لە حکومەت و پەرلەمان و سیستمێکی فیدراڵی شاد بووە.

 لە مێژووی رابردوی شۆرشی نوێ؛ دوای شکستی ١٩٧٥ و بێ ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرۆژی ١-٦-١٩٧٥، بەیاننامەی دامەزراندنی خۆی و ئومێدی خەڵکی بڵاوکردەوە و شۆڕشێکی راستەقینە لەو ساتەوە ھەڵگیرسا؛ کە بە خوێنی ھەزاران شەھیدی سەر بەرز گەیشتە ئامانجی رەوای خۆی کەسەربەستی میللەتی کوردو رزگاربوون لە فاشیەتی بەعس.
ئەم یادە یادکردنەوەی ھەزاران شەھیدی قارەمان و سەرکردەی بەتوانا و سەرۆکێکی مێژوویی و حەکیم و نموونەییە کە تەواوی تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کرد؛ تا دوا ساتی تەمەنی ببووە سەمامی ئەمان لە عیراق و کوردستانیش بۆ مافی ھەموو چین و توێژ و پێکھاتەکان.

یادکردنەوەی ئەم بۆنە گرنگە ھاوکاتە لەگەڵ بارودۆخێکی نەخوازراو و دوڕدۆنگ کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە و تەبایی و یەکڕیزی ئەزموونەکەمان و پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکانی خستووەتە بەر مەترسی و لەسەروو ھەمووشیانەوە ئیستیحقاقی ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان، بۆیە لەھەموو کات زیاتر میللەتەکەمان پێویستی بە پرەنسیپەکانی لێبوردەیی و حیکمەت و دووربینی و قبوڵکردنی بەرامبەر ھەیە کە سەرۆک مام جەلال سەرمەشق وداھێنەریان بووە و کردوونیەتە بنەمای کارو خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئەم ھەلومەرجە ئەو راستییە دووپات دەکاتەوە کە غیابی سەرۆک مام جەلال چەندە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاریگەرە و جێگەی پڕنابێتەوە، کوردستان-یش سەرۆک و پایەیەکی گەورەی حوکمڕانی و سەرکردایەتیکردنی بەرەو کەناری ئارامی لەدەستداوە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدرککردن بە ھەستیاری رەوشەکە، بەتوندی دەستی بە تێز و بنەماکانی کاری سەرۆک مام جەلال-ەوە گرتووە و کردوونیەتە ئەجێندا و کارنامەی بۆ ئێستا و داھاتووی خۆی.

دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزارندنی حزبی شەھیدان

بەرز و باڵا بێت خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان بەرابەرایەتی ی.ن.ک.

باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوەی رەسمی ھەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و باسیان لەوە کردوە کە لیژنەی دارایی لە پرۆژەیاسای بودجەدا بڕگەیەکیان پەسەندکردووە کە تایبەتە بە بڕینی ١٪_ی مووچەی فەرمانبەران بۆ دەزگای شەھیدان و زیندانیانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و زانیارییەکە بەو شێوەیە نییە کە باسکراوە، بەڵکو پێشنیازێک ھەبووە بۆئەوەی لە ھەزارا یەکی مووچەی فەرمانبەر ببڕدرێت بۆ دەزگای شەھیدان، کە بۆ ھەر ملیۆنێک دینار لە مووچە تەنھا ھەزار دینار دەبڕدرێت و بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار مووچەش تەنھا ٥٠٠ دینار دەبڕدرێت کە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە، ھەر فەمانبەرێکیش مووچەکەی لە خوار ٥٠٠ ھەزار دینارەوە بێت ئەو پارەیەی لێ نابڕدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە ئیئتیلافی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کردووە دەرفەتی زیاتر بە گفتوگۆ لەبارەی بودجە بدرێت، ئەوەش بووەتە ھۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر چۆنێتی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم رێککەوتوون.

وتیشی، ھیچ ناکۆکییەک لەسەر پشکی ھەرێم لە بودجەدا نییە کە ١٢.٦٧٪، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی باوەڕی وایە پێویستە ھەرێم پابەند بێت بە ھەناردەکردنی لانی کەم ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە، داھاتەکەشی بخرێتە سەر ھەژمارێکی بانکی سەر بە بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمیش مافی خەرجکردنی ھەیە بەپێی بڕیارەکانی بودجە، لەگەڵ ھەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جەیھان و لە ئەگەری نەتوانینی ھەناردەنەکردنی نەوتی ھەرێمیشدا لەناوخۆ بەکاردەھێنرێت و حکومەتی عێراق لە رێگەی کێلگەکانی باشوورەوە قەرەبووی دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراقدا دەگاتە ١٩ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار لەگەڵ پشکی دەرمان و کۆبوونی خۆراک و چەند بابەتێکی تر، پشکی ھەرێم دەگاتە نزیکەی ٢٠ ترلیۆن دینار، ئاشکراشیکرد، ناکۆکی سەرەکی پارتی لەسەر چەند خاڵێکە، یەکەمیان دەیەوێت داھاتی نەوتی ھەرێم لە ھەژمارێکی بانکی سەر بە ھەرێمی کوردستان دابنرێت بەبێ ئاگاداری بانکی ناوەندی عێراق، دووەمیان پارتی دژی ئەو بڕگەیەیە کە باسی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا، وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە كە دەڵێن، یەكێتی كاری بۆ بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان كردووە و رایگەیاند، پێشنیاز دەكەین لیژنەیەكی بێ لایەن دروست بكرێت بۆ ئەوەی روون بێتەوە كێ كاری بۆ ئەوە كردووە قەوارەی هەرێم بچووك ببێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كلینیكەكە ژمارەیەك پسپۆڕی لە بواری چاو و هەستە دەماری بینینین، لە خۆگرتووە، ئامێری پێشكەوتووی پشكنینیان لە رێگەی بارهەڵگرێكی تایبەتەوە گەیاندووەتە ناوچەكە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ئەردۆغان دەڵێت، هیوادارین لەماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری  ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە  بێت."

بەیانی رۆژی 28-05-2023  دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

رکابەرییەکە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەنێوان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت بوو و سەعات 17:00 سندووقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتاییهات. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، دووبارە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکەی بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە.

پەیامەکەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

بەرێز ساین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری  توركیا

  بەبۆنەی سەر لە نوێ  هەڵبژاردنەوەتان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست و دەكەین، هیوادارین لەماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری  ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە  بێت. بەتایبەتی ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی  خوازیاری  پەیوەندییەکی دۆستانە و کاراتری نێوان  هەرێمی کوردستان و تورکیاین.
جارێکی تر پیرۆزە

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تایەکی کوردسات نیوز رایگەیاند، رەنگە بەرھەمی ئەمساڵی گەنم بگاتە ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار تۆن، ھەروەھا کوالێتی و بڕشتی گەنم لە ئاستێکی باشدایە و لە زۆرێک لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکانیش گەیشتوون بە ئاستی خودبژێوی.

لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، وتی، دوو پێشنیاز دەدەنە بەغداد و چاوەڕوان دەکەن بەغداد رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم زیاد بکات.

بڕیار وایە، 160 هەزار تۆن گەنمى جووتیاران لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕى 115 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر و 100 هەزار تۆنی دیکەش لە بەرهەمى ئەمساڵى جووتیارانی دهۆک وەربگیرێت.

هەروەها چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 بە بڕی 40 ملیار دینار هاتووە و بۆ ئەو 375 هەزار تۆن گەنمە خەرجدەکرێت کە لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دووراوەتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لەو جوتیارانی رێگری لێکرا دانەوێڵەکەی دروێنە بکات بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکاتی دروێنەدا چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ھاتوونەتە سەریان و بە تەقەکردن و ھەڕەشەی دەستگیرکردن، رێگەیاننەداوە گەنمەکەیان دروێنە بکەن.

بە وتەی ئەو جوتیارە کوردە، ھێزەکانی سوپای عێراق رێگەیا نەداوە دەڕاسەکە عەمبارەکەی بەتاڵبکاتە ناو بارھەڵگر و بەزۆر پێیان رشتووەتەسەر زەوی، ئەوەش زیانی زۆری پێگەیاندوون.
وتیشی، سوپای عێراق بەبیانووی ئەوەی زەوییەکانیان موڵکی دەوڵەتە رێگری لە دروێنەکردن کردووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا جوتیارانی کورد لە تۆپزاوا گردبوونەوە و رایانگەیاند، لەسەردەمی حکومەتەکەی نوری مالکی بڕیارەکانی لیژنەکانی کاروباری باکور لەبارەی بەخشینی زەوییەکانیان بە وەزارەتی بەرگری و گرێبەستی جوتیارە عەرەبە ھاوردەکان ھەڵوەشاندوەتەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئێستا داوای زەوییەکانیان دەکات و عەرەبە ھاوردەکانیش لە دادگای کەرکوک سکاڵایان لە دژ تۆمارکردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاگری، لەسەر رێگای نێوان ئاگری و ئەرزەڕۆم بارھەڵگرێکی تابلۆی ئێران کە لەدەروازەی سنووریی گوربوڵاک_ەوە چووبووە ناو خاکی تورکیا راگرت، دوای پشکینین لەنێو تانکی سوتەمەنییەکەیدا ٥٣٧ کیلۆ و ٢٥٠ گرام ماددەی ھۆشبەری جۆری شل دەستیبەسەردا گیرا کە بەنیازبوو بیگوازێتەوە پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا.

شۆفێری بارھەڵگرەکە، ھاووڵاتییەکی ئێرانییە دوای دەستگیرکردنی، لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...499500501502503...998