کوردستانکوردستان

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق رەزامەندیدا کە لە ئەمڕۆوە فڕۆکەخانەی ھەولێر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار لە رێگەی ئاڕتی بانکەوە بە گەشتیاران بفرۆشێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەر گەشتیارێک دەتوانێت ٧٠٠٠ دۆلار لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بگۆڕێتەوە و بڕیارەکەش تەنھا بۆ ئەو گەشتیارانەیە کە لە ھەرێمەوە بۆ دەرەوە گەشت دەکەن و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە ھەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە یاوەری قائیمقام و بەڕێوەبەری یەکە ئیدارییەکان، لەگەڵ د. ماکوان بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی کۆبوونەوە و  گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە راگیراوەکانی گەرمیان کرا.

د. ماکوان جەمیل رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پرۆژەی رێگای کەلار - دەربەندیخان، ھەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دابیندەکەن و نەختینەی پێویستیش بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار - کفری دابیندەکەن بە مەرجێک کۆمپانیای جێبەجێکاری ھەردوو پرۆژەکە رێژەی ئەنجامدراوی بەرچاویان ھەبێت.

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم دووپاتیشیکردەوە، شایستە داراییەکانی تەندروستی گەرمیان کە مانگانە ١٥٠ ملیۆن دینارە وەک خۆی بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان و ھەروەھا بەپێی زیادکردنی کاش کاردەکەن بۆ دابینکردنی پارەی دەرمانی تەندروستی گەرمیان ھاوشێوەی شارەکانی تر.

 داواشیکرد ئیدارەی گەرمیان لیستی پرۆژەکان، بەپێی گرنگی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی سلێمانی بکات بەمەبەستی دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ تەواوکردنیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا بە گرنگییەوە پێویستی ھاریکاری نێوان دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھەرێم و عێراق باسیان لێوەکراو دووپات لەبەردەوامیان کرایەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکان و بەرقەراترکردنی ئاسایش و سەقامگیری .

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لە یەکخستنی ھەوڵ و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم کرایەوە لەپێناو پاراستنی  ئاسایشی نیشتمانی کوردستان .

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی چەند پرسێکی تری پەیوەست بە رەوشی ئەمنی و ئاسایش و ئارامی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو دوای ھەڵسەنگاندنیان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(کەیخوسرەو دەستغەیب) فەرماندەی پۆلیسی ھاتوچۆی کرماشان رایگەیاند، بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کرماشان دەستیپێکردووەتەوە و لە ھەندێک لە رێگاکان، لەوانەش لە رێگای ھەورامان و روانسەر و پاوە و جوانڕۆ مەترسی خزانی ئۆتۆمبێلەکان دروستبووە و شۆفێران دەبێت بە وریایی زۆرەوە ھاتووچۆ بکەن.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی سنە و مەریوان و دیواندەرە و بانە و کامیاران و سەرواوا بەھۆی بەفربارین و سەرماوسۆڵەوە داخراون و خوێندکاران لە ماڵەوە و بەشێوەی ئۆنلاین وانەکانیان دەخوێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە دیدارەکەدا لەبارەی قوڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان گفتوگۆ کرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکاندا ھەیە و پارێزگاریکردن لەو بەھا باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کرد لە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی ھاوڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان و رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەکانی کورددا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە ھەمان رۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی "تا یەک"ی کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشەکانی ئێستای عێراق پەیوەست نین بە بڕیارەکانی دەستوورەوە، بەڵکو پەیوەستن بە جێبەجێنەکردنی دەستوور.

بە وتەی یوسف محەمەد، بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق سەرەتا پێویستە لیژنەیەکی پەرلەمان لە پێکهاتە جیاوازەکان دروست بکرێت و هەموارە پێشنیارکراوەکانی بە یەک پاکێج بخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.

دوای پەسەند کردن دەبێت بخرێتە راپرسییەوە و کاتێک هەموارەکە جێبەجێدەکرێت کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگی پێبدەن، بە مەرجێک دوو لەسەر سێی سێ پارێزگا دژی هەموارە دەستوورییەکان نەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستی کاری ھاوبەش نێوان وێستگە نیوز و سی دی ئۆ لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک وتەیەکی پێشکەشکردو رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە میدیا بەکارھێنراوە بۆ شەڕ و ھێرشکردنە سەر یەکتر و ئاڵۆزکردنی دۆخێک کە خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزە.

راشیگەیاند، زانکۆکان تەنھا شوێنێک نین بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەڵکو دەبێت بەشێک بن لە کۆمەڵگەو رۆڵیان ھەبێت لە ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو گەشەپێدانی ئابوری .

جەختیشی کردەوە ھەماھەنگی نێوان میدیا و زانکۆکان کارێکی بەجێیەو ھیوادارن لە رێگەی وێستگەکلاس خەڵک دەستی بگات بە زانیاری دروست و دووریان بخاتەوە لەو شەڕە پۆپۆلیستیەی ئەمرۆ توشیان بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی ،هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی عیڕاق جێی دڵخۆشییە و بانكی ناوەندی ئەمریكاش دەست خۆشی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی و محەمەد شیاع سودانی كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند، بایکۆتکردنی حکومەتی ھەرێم لەلایەن تیمی یەکێتییەوە بۆ ئەوەیە کێشەکان بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بە تەواوی چارەسەر بکرێن، چونکە یەکێتی نایەوێت کۆبوونەوە تەنھا لە پێناو کۆبوونەوەدا بێت، بەڵکو ئامانجی یەکێتی ئەوەیە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە تائێستا ئەو نیەتەیان لە لایەنی بەرامبەر نەبینووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری،  ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و ھەماھەنگی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و تەئکید کرایەوە لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ھەواڵگریی و ئەمنییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتر لە وڵات و پاراستنی ئاسایشی گشتی و رێگەگرتن لە ھەر مەرامێک کە ئارامی و ئاسایش بخاتە مەترسییەوە .

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و ھەواڵگرییە ھاوبەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرد کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی زۆر باشی ھەبووە و ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە مایەی سەقامگیری زیاتر و بەرقەراترکردنی ئاسایش و ئارامی و داواشیکرد ئەو ھاوکاری و ھاریکاریانە زیاتر بکرێن و ژورە ھاوبەشەکان فراوانتربکرێن لەپێناو نەھێشتنی ھیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان و رایگەیاند ئەم ھاریکاریانە لە نێوان ھەردوولا زامنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکە بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە کە پێویستە ئەم ھەماھەنگیانە زیاتر بکرێن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان، دەیان تۆن خۆراک و ھەزاران پارچە دەرمان و کەلوپەلی دیکە گەیەنراونەتە کەمپینی ھاوخەمتانین و زیاتر لە ٣٨٩ ملیۆن دینار و ١٣٢ ھەزار دۆلاریش کۆکراونەتەوە.

بەپێی ئامارێکی کەمپینی ھاوخەمتانین، لە رۆژی ٧ تا ١٠ ی شوبات لە بابەتی خواردەمەنی بڕی ٣٦ ھەزار و ٩٢٠ کیلۆ برنج و شەکر و چا و زەیت و دۆشای تەماتە و ساوەر و پاقلەمەنییەکان کۆکراوەتەوە، بەتانی و راخەر و دۆشەک بڕی ١٣ ھەزار و ١١٣ پارچە و جل و بەرگ و پێڵاو ١١ ھەزار و ٨٤٨ کیسەی جۆراوجۆر کۆکراوەتەوە، دایبی منداڵان و پێداویستی ژنان بڕی ٢ ھەزار و ٢٢٣ پارچە و شیر ٢ ھەزار و ٩٢٠ فوتوی جۆراوجۆر لە کیلۆدا کۆکراوەتەوە.

 ھەر بەپێی ئامارەکە ئامێری گەرمکەرەوە لە سۆپا و ھیتەر ٤٧٠ دانە، پێداویستی خاوەن پێداویستی تایبەت ٢٠٦ کورسی و ئامرازەکانی تری خاوەن پێداویستی کۆکراوەتەوە، ھەروەھا بڕی ٢٤٢ خێمە و ١٩٦ پارچەی یاری و پێداویستی منداڵان کۆکراوەتەوە، دەرمان و پێداویستی پزیشکیش ١٨٢ کارتۆن و ١٣ ھەزار و ٨٢٤ پاکەت ، لەگەڵ ٧٠٨ کارتۆن بابەتی پاککەرەوەی جۆراوجۆر کۆکراوەتەوە.

ھەروەھا بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی شەفافیەت زیاتر لە ٣٨٩ ملیۆن و ٢٩٢ ھەزار دینار، لەگەڵ ١٣٢ ھەزار و ٨٤٠ دۆلار گەیەنراوەتە کەمپینی ھاوخەمتانین، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی رۆژئاوا و باکور و رۆژھەڵاتی کوردستان، بڕیارە دوای تەواوبوونی کەمپینەکە ھەموو ئەو بابەتانەی کۆکراوەتەوە بە میکانیزمێکی گونجا و بگەیەنرێتە دەست زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند کەسێک لە دەزگا میدیا عێراقییەکانەوە بانگەوازی ئەوە دەکەن گوایە نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوە و بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت، ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەتوندی ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوەو بە ھەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێکەوتنی نێوان عێراق و کوردستان ھەژماری دەکەین. 

دەشڵیت، ھەموو ئەم لێدوانانە ھیچ بنەما و راستییەکی تێدا نییە، لەکاتێکدایە ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانن، ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێکدانی ئەو ھەلە زێڕینەیە کە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان. 

وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی ھەناردەی دەکات و ھەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساکان دەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەبێت ھونەر لەسەردەستی ھونەرمەندان بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی کە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە رەنگدانەوەی ناوەکەی بێت.

‏‎لەبارەی ئازادیی کاری ھونەری و دەستتێوەردانی سیاسیشەوە وتی، نابێت ھونەر بە سیاسی بکرێت و رێگەمەدەن ھیچ کەس و لایەنێک دەستوەردان لە کارەکانتان بکات. رەخنەگربن و لەڕێگەی ھونەرەکەتانەوە بەگژ نادادی و ستەمدا بچنەوە، ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی ھونەر.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ چەند بڕیارێکی گرنگ و پێویستی لەبارەی دۆخی ھونەر و ھونەرمەندان لە ھەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی رەوتی ھونەری و پشتیوانیی ھونەرمەندان دەرکرد و وتی، ئەنجوومەنێکی تایبەت لە ھەموو بوارە ھونەرییەکاندا دروستدەکەین و پێکەوە ھەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین.

‏‎لە بەرامبەردا ھونەرمەندانی کوردستان ئاماژەیان بە گرفت و بەربەستەکانی نێو کایەی ھونەر کرد و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم دیدارانە گرنگی خۆیان ھەیە و ھۆکارێکە بۆ رەواندنەوەی کێشەکان و ھەنگاونان بە ئاڕاستەی داھێناندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا ھاتووە " ‎کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین".

دەقی پرسەنامەکە: 

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (سەلام فەقێ عەلی) 
‎کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن.
‎لەخوای گەورە داواکارم رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردوومان شاد بکات و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە: 

‎بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری کاک (بەختیار شێخ عوسمان)
‎بۆ کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان، تێکۆشەری رێی خەبات و شۆڕشی نوێ، برای شەھیدان کاک سەردار و کاک رێبوار، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەتان دەکەم کە نموونەی بەرزی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی تایبەت دروستکردنی فڕۆکە رایگەیاند، ھیچ کاتێک شەڕ و بژاردەی سەربازیی لە بەرنامە و ئامانجەکانی مۆسکۆدا نەبووە و لە ئێستاشدا نییەتی، شەڕی ئۆکراینیش ناچاری بووە و نازییەکانی ئەو وڵاتە ھەڵیانگیرساند، چونکە سنورەکان و کۆی ئاسایشی نەتەوەیی روسیا لە ژێر مەترسییەکی گەورەدابوو.

وتیشی، لەئێستاشدا ئامانجی سەرەکی روسیا کۆتایی ھێنانە بەشەڕ، چونکە لە ھیچ شوێنێکی جیھان شەڕ نەک کێشەکانی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو ئاڵۆزتری کردووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئۆکراین لە فەرمانی وڵاتانی تر بڕیار دەدات و ھەڵسوکەوت دەکات، کە ئەوەش رێگرێکی سەرەکی بەردەم ھەوڵەکانی ئاشتی و ئاگربەستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...498499500501502...955