پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا وەک بۆشایی ئەمنی دیاریکراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەدژی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان ئەنجامداوە و چەند سەعاتێکیشی خایاندووە.

ھاوکات لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.