لە ھەولێر دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کرا و یەکێکیان کوژرا
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە ترافیک لایتی شەقامی ١٠٠ مەتری و لە نزیک فەرمانگەی پاسپۆرت روویداوە.
وتیشی، لە رووداوەکەدا دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کرا و یەکێکیان کوژراوە، کەسەکەی دیکەش بریندار بووە.
زیادبوونی روداوەکانی تەقەکردن لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ھەڵمەتێکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێکردووە و ئەگەر ھەرکەسێکیش تا مانگی تەمموز چەکەکەی تۆمار نەکات و چەکی بێ مۆڵەت ھەڵبگرێت، سزا دەدرێت.



