کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
راشیگەیاند، سبەی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
پێشبینیکراوی کەشی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە ٩– ٧- ٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ,لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور.
خێرای با / مامناوەند ( ١٥ – ٢٠ ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە ١٠– ٧- ٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٥ – ٢٠ ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
دھۆک : ٣٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٥ پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی ٠٩ - ٠٧ - ٢٠٢٣