محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی وتارێکدا بۆ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، تاران چەندین رێککەوتننامەی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتان ئیمزاکردووە، بەڵام ژمارەیەک وڵات ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سنورەکان وەک پێویست جێبەجێناکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ژمارەیەک گروپی چەکداری لە ھەرێمی کوردستان ھەن کە نائارامییان بۆ سنورەکانی ئێران دروستکردووە، سوپای پاسدارانیش چەندینجار بنکەکانی ئەوانی موشەکباران کردووە، بەڵام لەسەر داوای بەغداد ھێرشەکان تا مانگی ئاب راگیراون.

سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھۆشداریدا کە ئەگەر حکومەتی عێراق نەتوانێت ئەو گروپە چەکداریانە کۆنتڕۆڵبکات، ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی بەشێوەیەکی بەھێزتر دەستپێدەکاتەوە.