بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ بەشی زانستی ھەنگ دەکاتەوە
رێزان محەمەد
٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، بەشی زانستی ھەنگ بەشێکی تایبەت و پەیوەندیدار دەبێت بە پەروەردەکردن و بەرھەمەکانی ھەنگ، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و کەسوکاری ھەنگەوانان و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ھەنگەوانییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندکارانی بەشەکە بە شێوازێکی زانستی و تەکنیکی توانای پەروەردەکردنی ھەنگیان دەبێت و دەتوانن ھەنگوین و بەرھەمەکانی تری ھەنگ بەرھەمبھێنن، ھەروەھا توانای بەڕێوەبردنی ھەنگەڵان و نەخۆشی و دەردەکانی و چارەسەرکردنیانی دەبێت.



