د. لەتیف رەشید: هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان چڕتر دەکەینەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢٣
سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، پشوو نادەن و ویژدان و دەروونیان ئارام نابێت، تا ئەو کاتەی تاوانبارانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دادگایی دەکرێن و رفێندراوەکان دەگەڕێنەوە و مافەکان وەردەگیرێتەوە.
وتیشی، لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، ھەوڵەکان بۆ گەڕان بە دوای چارەنووسی بێسەروشوێنببووەکان چڕدەکەنەوە.
لە سێی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر قەزای شنگال و گوند و کۆمەڵگاکانی دەوروبەریدا گرت، هەزاران کوردی ئێزدیی قەزاکە بەرەو چیای شنگال هەڵاتن و بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما و کەمیی ئاو و خۆراکەوە چەندین هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا.
لە هەڵمەتێکی رەشەکوژیشدا، تیرۆریستانی داعش نزیکەی 5000 هەزار کوڕ و پیاوی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنیشیان رفاند، کە بەپێی بەدواداچوونەکان، هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن.