پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی ھەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگڕین.
ئێزدییەکان لەپێشتریش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆساید کردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای ھیوایە، ئەمجارەیان بە تەنھا نەمانەوە، بەڵکو ھەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی ھاوسۆز و پشتیوانیان بوون.
یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو چونکە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەیان وەک جینۆساید ناساندوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داھاتوودا. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا و ھەموو ئەو وڵاتانەش دەکەم کە ئەم ھەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران