بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچیدوایی کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانی کردین
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
کاک عەلی شامار، ھەڤاڵی دێرین و تێکۆشەری کوردستان
خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
ھەڤاڵ رێبوار عەلی شامار
کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان