سبەینێ خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێم دەستپێدەکات
هادی
٥ی ئابی ٢٠٢٣
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، سبەینێ ٦ی ئاب تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەکات و رۆژی دوو شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ کۆتایدێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ھەمان ڕێکارەکانی خولی یەکەم لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی دەگیرێتەبەر.