مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، نۆ ساڵ لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شنگال و دەورووبەری و بەوھۆیەوە، ھەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە کران.

دەشڵێت، دەستخۆشی لە ھەموو ئەو وڵاتانە دەکەن، کە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە دژی کوردی ئێزیدی بە رەسمی بە جێنۆساید ناساندووە، ھیوادارن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکار و یارمەتیدەریان بێت لە کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکانیان .

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا، کەچی ھێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ داخوازییە رەواکانی ئێزیدییەکانمان دووپاتدەکەنەوە و پێویستە کۆتایی بە دۆخی نائاسایی شنگال بھێنرێت، ھەروەھا جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە.