لە دیدارێکەدا باڵێۆز د.محەمەد سابیر رایگەیاند، وەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، چاومان لە دروستکردنی پەیوەندی بەھێزە لەگەڵ رێکخراو دامەزراوە ھاوشێوەکان لە بەغدادو تەواوی عێراق، باسی لەوەشکرد لە ماوەی چەند مانگی رابردووی کارکردنی دامەزراوەکە کارمان لەسەر بەتینی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆکان بەگشتی کردوە، ئەوەشی راگەیاند: دەمانەوێت لەسەر ئاستی عێراقدا خزمەتی زانستی و رۆشنبیری و کلتوری بکەین.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سوپاسی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  کرد، وەک وەفادارێک سەرە رای ئەرکە زۆرەکانی ھاوکارو ھەماھەنگی سەرخستنی کارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە.

لای خۆیەوە د. موحسین مەندەلاوی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆک و وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ باسی لەوەشکرد، لای خۆیەوە بەردەوام ھاوکارو ھەماھەنگی بەرنامەو چالاکییەکانی ئایندەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەبێت.