وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بەگرێبەست
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٣
بەگوێرەی نوسراوەکە کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، ھەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە رەزامەندن لەسەر ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە مانگانە بودجەیەک بەبڕی چوار ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان بکات.
ھاوکات عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشتریش چەندجارێک ھەمان نوسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوەکەی رەتکردووەتەوە.
وتیشی، ئەوان داوای دامەزراندن دەکەن نەک گرێبەست، چونکە مامۆستا ھەیە ١٥ ساڵە وانەبێژە و ناکرێت ١٥ ساڵی دیکەش مامۆستای گرێبەست بێت، بۆیە گردبوونەوەکانیان بۆ مەبەستی دامەزراندن بەردەوام دەبێت.