سبەینێ دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان رادەگەیەندرێت
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٣
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت رادەگەیەنێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دروستکراون و ئەو فۆڕمەش بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبووانە رادەگەیەنرێت.