رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران بڵاویکردووەتەوە، ترس ھەیە کە یەختێکی کۆچبەرانی نایاسایی بە ٤٨ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە تێکشکابێت، کە ژمارەیەکیان کوردن. 

دەشڵێت، یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر یەختەکە پەیوەندی بە کەسوکارییەوە کردووە و داوای بەھاناوەچوونی کردووە، بەھۆی خراپبوونی یەختەکەیان لە ئاوەکەدا. 

ئەو کۆچبەرانە ماوەی زیاتر لە سێ رۆژ و دوو شەوە لە ئاودان و چارەنووسیان نادیارە.

دوێنێش، دوو یەختی کۆچبەران بە شەپۆلەکانی دەریاوە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکان، کە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوون.