داواکارییەکانی دانیشتووانی کفری دەگەیەندرێنە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی پاڵپشتی کفری لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیاندا بۆ داکۆکیکردن لە داواکارییەکانی دانیشتوانی شارەکەیان، ئەمڕۆ یەکشەمە، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێممان کرد.
دەشڵیت، سەرجەم داواکارییەکانی کفرییان خستەڕوو، بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکان درا، تەواوی داواکارییەکانی تریش لیژنە بۆ جیبەجێکردنیان پێکھێنراو بەم نزیکانە لیژنەکان دەستبەکاردەبن.
راشیگەیاند، جدییەتیان لە بڕیارەکاندا دەبینی، دواتر وردەکاری دانیشتنەکان بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.