بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو لایەن لە ئەنجامی تەقەکردن سێ کەس بریندابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گیرایەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێوست بۆ بریندارەکان کراوە.

ئاشکراشیکرد، لەسەر رووداوەکە دوو کەس بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبارێکی تریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیر کراوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.