بافڵ جەلال تاڵەبانی و راوێژکاری باڵای رابەری باڵای ئێران کۆبوونەوە
ساکۆ سمکۆ
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رابەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و رێگەکانی پاراستنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کران و جەختیش لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی دراوسێیەتیی باش کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا روونکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عیراق نابنە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
هاوکات، لای خۆیەوە، د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە رێزەوە یادی سەرۆک مام جەلالی وەک ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و یەکێتی، کردەوە و پێزانینی خۆشی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک درێژەپێدەری ئەو رێبازە حەکیمانەیە دەربڕی و وتیشی: سەرۆکی یەکێتی رۆڵی گرنگی لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەدا هەبووە.



