بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: زیاتر لە 76 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 خەرجکرا
دیلان
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
زیاتر لە 76 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 خەرجکرا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش رایدەگەیەنێت، هێشتا حەوت ملیار دیناری تر ماوە بۆ هەمان ساڵ خەرجبکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 بەردەوامە، تا ئێستاش بڕی 76 ملیار و 249 ملیۆن و 184 هەزار دینار خەرجکراوە.
سەبارەت بە دابشکردنی پارەکەش بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی بەوەکرد، لەو 76 ملیار دینارە، بڕی 29 ملیار دیناری بەسەر جوتیارانی سلێمانی، 24.8 ملیاری دیناری بەسەر جوتیارانی هەولێر، 22.3 ملیار دیناری بەسەر جوتیارانی دهۆکدا دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە شایستەی دارایی جوتیاران بۆ هەمان ساڵ، بڕی حەوت ملیار دینار ماوەتەوە خەرجبکرێت.


