بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قالیباف: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک
ساکۆ سمکۆ
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و باسیان لە دوایین رەوشی ناوچەکە و لەیەکتر نزیکبوونەوەی هەردوولا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.



