عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
سەوسەن سەید
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کاروان ستونی، وتەبێژی رەسمیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند کە شەوی رابردوو (14/15ی ئەیلوولی 2026) عومرەکارێکی کورد بەناوی (محەمەد حەسەن)، کە تەمەنی سەروو 65 ساڵە و خەڵکی کەلارە، لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.
وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش دا: ئەم عومرەکارە دوای بەجێگەیاندنی سوونەتی عومرە، لە رێگەی نێوان مەدینە بۆ عەرعەر کۆچی دوایی کردووە.
جەختیشی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە رێگەی نووسینگەی کەلارەوە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکارییەکان، لەسەر داواکاریی کەسوکارەکەشی کە لە گەشتەکەدا لەگەڵیدابوون، تەرمەکەی لە سعودیە رەوانەی کەلار دەکرێتەوە.
بەمەش ئەم رووداوە دەبێتە دووەم حاڵەتی کۆچی دوایی عومرەکارانی کورد لە وەرزەکانی عومرەی ئەمساڵی 2026دا.



