بەهۆی کەمکردنەوەی هەناردەی غاز بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە
بڵند
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کەمبونەوی هەناردەی غاز، بڕێ بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە ولە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردوە هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئەمەش وایکردوە، بە بڕی 1000 مێگاوات، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمببێتەوە.
وەزارەتەکە رونیشیکردوەتەوە، لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسایکردنەوەی رەوشەکە.


