هاوڵاتییەك لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی هاوكاری حزبی دیموكرات بە ٣٧ مانگ زیندانی سزا درا
هادی
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هاوڵاتییەکی كوردی خەڵكی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی هاوكاری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سزای ٣٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، حەیدەر فەتاحی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامی لە مەریوان بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سزای سێ ساڵ و یەك مانگ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرا، سزاكەشی بە رەسمی پێڕاگەیەنراوە.
حەیدەر فەتاحی، ڕۆژی ٩ی حوزیرانی رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات لە شوێنی كارەكەی لە شاری مەریوان، بەبێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەركراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە، دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەیەكی كاتی تا كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی ئازاد كرابوو.