سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، داوادەكات بەزوویی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرێت، لایەنەكانیش لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێكبكەون.

مستەفا عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەرچەند یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دەبێت بەزوویی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت، هەروەها ئەو لایەنانەی بەشداری لە حكومەت دەكەن پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت، بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت بەدواداچون بكات و یاسای نوێ‌ دەربكات و توانای لێپرسینەوەی هەبێت.