مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی ئاکۆی عەباس ئاغایان کرد
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ دووشەممە ٩ / ١٢ / ٢٠٢٤ لە رانیە سەردانی ئاکۆی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ و کەسایەتی دیاری کوردستانیان کرد .
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە تەندروستی بەڕێزیانیان پرسیەوەو سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیان پێگەیاند و هیوای سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا کردبوو بەمەستی چارەسەر .
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان بۆ رۆڵی ئاکۆی عەباس ئاغا دەربڕی وەک دۆستێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال کە هەمیشە لە رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەوری خێر و چاکەی گێڕاوە و خزمەتەکانیشی دیاربەرچاوەبووە کە یەکێتی هەمیشە بە ڕێزەوە لە پێگەکەی دەڕوانێت