بە بۆردومانی توركیا خێزانێكی هەشت كەسی لە سنووری عەین عیسا گیانیانلەدەستدا
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بە بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، خێزانێكی ٨ كەسی لە سنووری "عەین عیسا"ـی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گیانیانلەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی ٢ رۆژدا گیانیانلەدەستدا بۆ ٢٠ كەس بەرزبووەوە.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سەفیای ناحیەی "عەین عیسا" بە بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا خێزانێكی هەشت كەسی كراونەتە ئامانج و گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی دووشەممەش سوپای توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیكردە سەر گوندی "ئەلموستارەحا" لە رۆژئاوای "عەین عیسا" و لە ئەنجامدا ١٢ ئەندامی یەك خێزان گیانیانلەدەستدا كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.


