پرۆژەی رووناکی: داوای لێبوردن دەکەین
رەوەز
٥ی ئایاری ٢٠٢٥
پرۆژەی رووناکی رایگەیاند؛ کە بەهۆی نالەباری بارودۆخی کەش و هەوا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی چەندین کێشەی تەکنیکی بووە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە ژمارەیەک گەڕەک.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پرۆژەی رووناکی، تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەت لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن و هەوڵدەدەن بەزووترین کات کارەبای نیشتمانی بگەڕێننەوە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لەم ماوەیەدا مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکان کارا دەبن و کارەبا بەدەست هاوڵاتیان دەگات تا کۆتایی چاککردنەوەی کارەبای نیشتمانی 24 سەعآتی.
پرۆژەی رووناکی جەختی کردووەتەوە کە هاوڵاتیان لە کۆتایی مانگ هیچ بڕە پارەیەک بە مۆلیدەی ئەهلی نادەن و داوای لێبووردنیشی کردووە بۆ هەر ناڕەحەتییەک کە دروست بووە بەهۆی ئەم پچڕانەوە.