شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ د.شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی کۆبوەوە
٦ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەگەڵ د.شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی، کەسایەتی دیاری ئاینی و نیشتمانی رۆژئاوا – سوریا کۆبوەوە و سەبارەت بە داهاتووی كورد لە ناوچەكە گفتوگۆیان كرد.
خۆشحاڵ بووم بە دیداری دکتۆر شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی، کەسایەتی دیاری ئاینی و نیشتمانی رۆژئاوا - سوریا.
پێکەوە باسمان لە گرنگی یەکڕیزی و کاری دەستەجەمعی کرد بۆ خزمەتی گەلەکەمان و زامنی دوارۆژێکی دادپەروەرانە.
دوای گوێگرتن لە تێڕوانینەکانی شێخ مورشید دەربارەی دۆخی سوریا، باسمان لە پێویستی پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.
هاوکات گرنگی یەکخستنی بزاوتە نیشتمانی و سیاسیەکانمان دووپات کردەوە و هاوڕابووین لەسەر پشتیوانی ڕۆڵی پێشەنگیی ژنان لە کۆمەڵگە و سیاسەتدا کە چەندین جار سەلماندوویانە بنەمای پێشکەوتن و ئاشتین.
پابەندبوونی خۆم بۆ شێخ مورشید دووپات کردەوە کە دەنگی گەلەکەمان بە ئاستەکانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بگەیەنین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عیراق





