کوردستان

سەرچاوە مەیدانییەکان لە ریفی دێرەزوور بڵاویانکردەوە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات روبەڕووی گروپێکی چەکدار بوونەتەوە کە ھەوڵیانداوە دزە بکەنە ناوچەی "سور" لە شارۆچکەی "شەعفە" لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور، کە لەژێر دەسەڵاتی ھەسەدەدایە. 

بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات روبەڕووی ئەو گروپە بوونەتەوە و پێکدادان لە نێویاندا روویداوە و دەنگی تەقینەوەش لە ناوچەکە بیستراوە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر قوربانی و زیانەکانی ئەو روبەڕوبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. 
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەو گروپە چەکدارە لە ئەلبوکەمالەوە لە رۆژئاوای روباری فوراتەوە ھاتبوونەتە ناوچەکەوە.

رۆژی یەکشەممەی ئەم ھەفتەیەش، لێپرسراوێکی ئەمنی حکومی رایگەیاندبوو، دیمەشق گروپی چەکدار ئامادە دەکات بۆ بەئامانجگرتنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی سوریا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سنوری پارێزگای کەرکوک کورد حەوت کورسی ئەنجومەنی پارێزگای بەدەستھێناوە، لەو ژمارەیەش یەکێتی پێنج کورسیی و پارتیش دوو کورسی بەدەستھێناوە.

لە سنوری پارێزگای نەینەواش کورد شەش کورسی بەدەستھێناوە، لەو ژمارەیەش پارتی چوار کورسیی و یەکێتیش دوو کورسی  بەدەستھێناوە.

لەھەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەدینیش کورد دوو کورسی بەدەستھێناوە و ھەردوو کورسییەکەش بۆ کاندیدانی یەکێتی یەکلایی بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

بۆ بەڕێز سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وجەماوەری یەکێتی نیشتمانی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بزاڤی ئاشتی جڤاتی سلێمانی زۆر بەگەرمی و پڕ بە دڵ  پیرۆزیاییتان لێدەکەین بە بۆنەی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و شارە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەدڵنیاییەوە ئەمە سەرەتای زنجیرە سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراوە بۆ یەکێتییەکەمان و دوا رۆژێکی پرشنگداری ھیوا بەخش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

دەستی ماندوبونتان دەگوشین وئێوە رابەربن و ئێمە جەماوەری بەئەمەک بۆ رێبازەکەی رەوان شاد مامی ھەمیشە زیندوو ھەرسەرکەوتووبن.

سەربەست تۆفیق
سەرۆکی جڤاتی سلێمانی بزاڤی ئاشتی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
دەنگدەرانی کوردستانی لە کەرکوک و سەرجەم ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکان 

بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنەی گەلەکەمان و بەشداری پڕ جۆش و خرۆشتان، بەرۆحی بەرزی دیموکراتی و نیشتمانپەرەوەی بۆ سەرخستنی لیست و ھاوپەیمانیی و کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک، موسڵ، خانەقین و خورماتوو،  پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەنگدارانی بەوەفای کوردستانی و بەتایبەتی دەنگدەرانی سەوز دەکەین، ئەم ئەنجامە جێی شانازییە باشترین بەڵگە و بەرپەرچی کوردانەیە بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردستانی  و دووپاتکردنەوەی ئەو راستییەی کە یەکێتی ھێزی جەماوەری کوردستانە و لەھەموو قۆناغەکان لەگەڵیاندایە و بەجێیان ناھێلێت، بە سیاسەت و خەبات، بەسەنگ و دەنگ شەری کوردستانی سەرجەم ناوچە دابڕاوەکان دەکات.

پیرۆزە ئەم سەرکەوتنە کە  یەکێتیەکەی خۆتان ھێزی یەکەمی ناوچە دابڕاوەکانە بە تایبەتی لە کەرکوکی قودسی کوردستان . 

ھەر پشت بە ھێز و ئیرادەی ئێوەش و بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال ئەنجومەنێکی کارای پارێزگا و ئیدارەیەکی خزمەتگوزار لە پێکھاتەکانی کەرکوک دروستدەکەین کە پارێزگارەکەی کورد و یەکێتی بێت.

جارێکی تر پیرۆزە و ھەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٩-١٢-٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە کوردستانیی بوونی ناوچەکان جارێکی تر کرد بە راستی و ھیچ دەرفەتێکی لە بەردەم ئەو جۆرە بیرکردنەوە نەھێشتەوە، کە ھەمیشە لە ھەوڵی تێکدانی ناسنامەی کوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون.

ئەوەشت خستەڕوو، لە دوای دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن چاوەڕوانی داھاتووی باشترن بۆ ناوچە کوردستانییەکان و ھیوادارن سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش بە کاری پێکەوەیی خەبات بکەن لە پێناو پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی لە تەواوی ناوچەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

دانیشتوان و ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک و دەوروبەری

بەبۆنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و بەشداری کاریگەرتان لەماوەی کەمپینی ھەڵبژاردنەکەو تا لیستەکەی خۆتان و کوردایەتیتان سەرخست،  دەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاس و پیرۆزبای خۆمتان ئاراستەبکەم و ھیوای داھاتووی پرشنگدار بۆ شارەکەمان لە چوارچێوەی ناسنامەی کوردستانی بوونیدا بخوازم، بەڕێزان ھەمووتان ئەزانن ئەم شارە پێکھاتەی جیاوازی تێدایە و پێویستە گیانی برایەتی و ھاوبەشی بپارێزین و یەکێتیش باشتر لە جاران خزمەتی داھاتووی شارەکە و ئێوەی دڵسۆزدەکات، ئەم ئەنجامە راستکردنەوەی ئەو ھەوڵانە بوو کە دەیانویست کوردستانی بوونی شارەکە و ھەستی برایەتی نێوان پێکھاتەکانی شار تێکبدات، جارێکی تر کەرنەڤاڵی سەرکەوتن و ئاھەنگی خۆشیتان پیرۆزبێت.

براتان
رەفعەت عەبدوڵا حەمە ڕەش

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە رەسمی و بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی گەلی کوردستان و یەکێتی لە خەڵکی کوردپەروەری ئەو ناوچانە و کەسوکاری شەھیدان و  پێشمەرگە و تێکۆشەران و ھێزە ئەمنییەکان و لاوانی ماندوونەناس و تەواوی رۆڵەکانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە و ئەم حزبە قوربانیدەرە دەکەین، پیرۆزبایی لە رۆحی شادی رێبەری گەورەی کوردایەتی مام جەلال دەکەین کە  ھەتاسەر خەمخۆری نەگۆڕی خەڵکی ئەو ناوچە کوردستانییانە بوو.  

ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی کە سەرکەوتنی کورد و کوردستانییانی کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و مەخمور و شەنگال و یەک بەیەکی خەڵکی ئەو ناوچانە و تەواوی خەڵکی کوردستانە، بەرھەمی کاری دەستەجەمعی یەکێتییانە و رێبەرایەتی و سەرکردایەتییەکی توندوتۆڵ و جیاوازە، وەفای خەڵکی ئەو ناوچانە بوو بۆ مامی رێبەرمان، ھەروەک چۆن زادەی کۆنگرە و خۆڕێکخستنەوەیەکی بە پلان و کارا و سەردەمێکی نوێی مایەی ھیوایە، بەڵام وەک مام فەرمووی: نابێت لەسەر چەپکەگوڵی دەسکەوتەکان خەومان لێ بکەوێت. 

لێرەدا گرنگە سەرکەوتن و دەسکەوتە حزبی و دیموکراسییەکان بۆ دەسکەوتێکی عیراقی و کوردستانی و نیشمانییانە تەرجومە بکەین و برایەتی و پێکەوەھەڵکردن و پێکەوەژیان و کارکردنێکی کاریگەر لەگەڵ پێکھاتە گرنگ و رەسەنەکانی ئەو ناوچانەدا بھێنینە ئاراوە، ھەروەک چۆن گرنگە ئەو سەرکەوتنە ببێتە ھەوێنی ھاوکاری و ھاوخەباتی ھێزە کوردستانییە بەرپرسیارەکان و مایەی کۆکردنەوە و یەکبوونی کودستانییانە و عیراقییانەمان بێت و ببێتە ئیلھامبەخش بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتنی ئاوا بەرچاو لە داھاتووی نزیکی عیراق و ھەرێمی کوردستاندا،  لەپێناوی خزمەتکردنی خەڵکی بەوەفای خۆمان، کە دەرکەوت وێڕای نیگەرانییەکانیان بەڵام لە تەنگانەدا ھەرگیز پشت لە ھێزە رەسەن و خەباتگێڕەکانی خۆیان ناکەن. 

لە جیاتی مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری 
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
عیماد ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای ھەرێم بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە لیژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان، لەگەڵ بریکار و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ھەڵمەتێکی فراوان بۆ نەھێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبایان ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە.

ھەروەھا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لە دابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان و بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، توانای بەرھەمھێنانی کارەبای بۆ سێ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات بەرزکردووتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی ٦ ھەزار مێگاوات بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامێک لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە

بە بۆنەی سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە لە ١٥ پارێزگای عێراق بە کەرکوکی قودسی کوردستانیشەوە لە (١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣) بەڕێوەچوو، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان، دەزگا ئەمنییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەم پڕۆسەیە دەکەم کە ئاسایش و ئارامی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنیان لە ئەستۆ دابوو و بە بێ دروستبوونی ھیچ گرژی ئالۆزییەک لە کەشوھەوایەکی ھێمنانە کۆتاییان بەم پڕۆسە پڕ لە دیوکراسییە ھێنا.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە کەرکوکی قودسی کوردستانیشی لەخۆ گرتبوو، بۆ ئێمەی نەتەوەی کورد ھەڵبژاردنێکی چارەنووسساز بوو، ھەروەھا لە ناوچەکانی خانەقین و سنجار و ناحیەی جەلەولا و شارەکانی دیالە و سەلاحەددین و موێل و شوێنە کوردنشینەکان، بە تایبەت دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە (لیستی ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) بەدەستی ھێنا، ئەمەش بە ھەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کادیران و جەماوەرە دڵسۆزەکەی یەکێتیی نیشتیمانی بوو، ئەم سەرکەوتنە مەزنەتان لێ پیرۆز دەکەم، گڕوتینی ئێوە و جەماوەر و دەنگدەرە دڵسۆزەکانی ئەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرز دەنرخێنم.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھاوتەریب لەگەڵ مێژووە پڕ سەروەرییەکەی، ھەمیشە بە گرنگییەوە لە شاری کەرکوکی قودسی کوردستانی ڕوانیوە، ئامانجی یەکێتیی بۆ کەرکوک خزمەتکردن و خۆشگوزەرانیی و مافە نەتەوەیی و سیاسیی و ئیدارییەکان بووە، لەپێناو پاراستنی برایەتی و یەکڕیزی نێوان گشت پێکھاتە ڕەسەنەکانی ئەم شارە، دوای پڕۆسەی رزگارکردنی عێراقیش لە ساڵی (٢٠٠٣)وە نوێنەرانی یەکێتیی  نیشتیمانی بوون لە بەغدا کە توانیان ماددەی (٥٨)ی یاسای کاتی عێراق و مادەی ١٤٠ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق جێگیر بکەن، کە ھەردوو یاساکە تایبەتە بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان. 

ئومێدەوارم لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەم ھەڵبژاردنە، بە زووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکووکی قودسی کوردستان دیاری بکرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردییەکان، یەکڕیزی و یەک دەنگیان بکەن بە سەرکەوتنێکی تر بۆ خەڵکی ئەم شارە، بۆ ئەوەی بە ھەموومان بتوانین خزمەتی خەڵکە دڵسۆز و کوردپەروەرەکەی ئەم شارە زوڵم لێکراوە بکەین، چونکە کەرکووکییەکان ھەمیشە پێشەنگ بوونە لە خەبات و قوربانیدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی 
کوردستان 
٢٠٢٣/١٢/١٩
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.... 

- بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی تێکۆشەر
- جەماوەری تێکۆشەری شاری کەرکوکی قودسی کوردستان

بەناوی سەرجەم ئەندامانی دامەزراوەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونەناس دەکەین بەھۆی ئەو سەرکەووتنە مەزنەی کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بە دەستتانھێنا.

ھەروەھا پیرۆزبایی گەرم لە ھەموو ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە کوردستان و ھەموو شوێنێکی تری ئەم جیھانە، کە بە راستی سەرکەوتنێکی مەزنی مێژوویی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان. 

بەمەش یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال داستانێکی مێژوویی تری تۆمار کرد لە کەرکوکی قودسی کوردستان و شوێنەکانی تر بووە پێشەنگی ھەموو پارتەکانی تر لە کەرکوک لە ھەڵبژاردنی ١٨/١٢/٢٠٢٣ی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا.

لەھەمان کاتدا دەستخۆشی لە ھەموو سەرکردە و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لەسەروو ھەمویانەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی و ھەموو تیمەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان ودامودەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕاستی بەرھەمی ماندووبونەکانتان لەو سەرکەوتنە مەزنەدا خۆی دەبینێتەوە کە بەدەستتان ھێنا، مایەی شانازی ھەموو ئەندامانی یەکێتی و تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو جێی خۆیەتی کە بڵێیین ئەم جارەش جەماوەری بە شەرەف و تێکۆشەر و ماندوو نەناسی گەلەکەمان لە کەرکوک سەلماندیان کە رۆڵەی تێکۆشەر و کۆڵەکەی بنچینەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن نەک ھەر لە خەبات و قوربانیدان و ژمارەی شەھیدەکانیان، بەڵکو لە پرۆسەی ھەڵبژاردن  و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیشدا پێشڕەو و پێشەنگی  گەلەکەمان و یەکێتیین.

دڵنییام بە ھیممەتی سەرکردە و ئەندامانی یەکێتی و جەماوەرەکەی، یەکێتی دەبێتەوە بە یەکێتییەکەی جارانی سەرۆک مام جەلال.

بەرەو سەرکەوتنی زیاتر لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی کوردستان و عێراقدا.

بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.

باڵیۆزد. محەمەد سابیر ئیسماعیل 

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بیژەن مۆساڤار ڕەحمانی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "دی ئێن ئۆی"ی نەوت و غازی نەرویژی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سەرەڕای وەستانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، تەنانەت لەگەڵ دابەزینی نرخی فرۆشی ناوخۆیی بۆ نیوە ، بەڵام داھاتێکی باش گەڕاوەتەوە بۆ کۆمپانیاکەیان ئەوەش لە رێگای فرۆشتنی بەرھەمەکانیان بە وەبەرھێنەری ناوخۆی.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رۆژانە بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لەبەرزبونەوەدایە و گەیشتۆتە نزیکەی ٩٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، وە ھەر بەرمیلێکیان بە ٣٠ دۆلار فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پلانی ھەیە بۆ ھەڵکەندی بیرێکی تر لە ناحیەی بەعشیقە لە سنوری پارێزگای نەینەوا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

ھاووڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستی گەرمیان ، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و قوربانیان ھەڤاڵانی یەکێتی و دەنگدەرانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر،  لەگەڵ تەواوبوونی  پرۆسەی دەنگدان و بەشداریکردنی ئێوەی ئازیزدا لەم پرۆسە دیموکراسی و ئازادەدا، بە پێویستمان زانی لێرەوە لە شاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە، ھەڵوێستی بەرز و  پیرۆزتان بنرخێنین.

مامی گەورە و ڕابەرمان فەرموویەتی،" کلیلی چارەسەری کێشەی کورد کەرکوکە و ھەتا کوردێک مابێت کەرکوک شاری کوردستانە "، لەژێر ڕۆشنایی ئەو وتەیەی سەرکردە و ڕابەری نەتەوەکەماندا ئێمە لە مەڵبەندی گەرمیان پشتیوانی و سەپۆرتی سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی کەرکوک و خانەقین و خورماتوو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم)_مان کرد و بەچڕی کارمان لەسەر ھاندانی خەڵک بۆ بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ھەمو ڕێووشوێنێکی پێویستمان گرتەبەر.

لە ئێستاشدا ھەڤاڵی سەرۆک و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری کەرکوکی قودسی کوردستانین، لێرەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی گەورە و بەدەستھێنانی ئەنجامی چاوەڕوانکراوو و گەورەین بۆ گەلەکەمان .

پشت بەخودا و بە پاڵپشتی ئێوەی جوامێر و ئازا و کوردپەروەر سەردەکەوین و ئاشتی و ئارامی لەشاری کەرکوکی ھەمیشە سەوز ئەچەسپێنین و یاسا دەگەڕێنینەوە بۆ خەڵکەکەی.

جارێکی تر سوپاسی بەشداری و ئامادەبونتان دەکەم، سوپاس بۆ ھەریەکێکتان کە لەپێناو گەشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانماندا دەستتان لەسەر برینەکانتان دانا و دەنگتان دا بۆ ئەوەی جارێکیتر کەرکوک نەکەوێتەوە بەر ڕقی شۆڤێنیستە داگیرکەرەکان.

بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتن

سالار مەحمود
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان
١٨_١٢_٢٠٢٣


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک بۆ یەکێتی درێژە پێدەری سیاسەتی سەرۆک مام جەلالە، کێبڕکێ لەو پارێزگایە لەسەر خاکە.

وتیشی، ھیوادارن ئەنجامە رەسمییەکان زیاتر بن و لە رێگەی ئەنجومەنێکی لێھاتوو دەستێوەردانی دەرەکی سارێژ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە سەرجەم ھاونیشتمانییان دەکات روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانیان ھەبێت و، مافی دیموکراسیی خۆیان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر بدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و رۆڵەکانی داھاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن.

لەبارەی ئاستەنگییەکانیش، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک ھەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامی وەزیری پێشمەرگە بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان... 

ئاڵای کوردستان، شوناس و شکۆی نەتەوەییمان.

ئاڵای کوردستان، ھێمای شۆڕشە ڕزگاریخوازە یەک بەدوای یەکەکانی نەتەوەیی کورد بووە. مێژوو و خەباتی نەتەوەییمان شاھیدی شوناس و ئاڵامانە. بۆ یەکەمین جار لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لەڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە ڕابەرایەتی پێشەوای نەمر ( قازی محەمەد) لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەھاباد بەفەرمی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا و بوو بە ڕەمزی کۆماری کوردستان و خەڵکی کوردستان.

ئاڵای کوردستان، سیمبولی نەتەوەیی کوردە. گەلی کورد لە پێناو پاراستن و بەرزڕاگرتنی ئاڵاکەیدا دەیان ھەزار شەھید و قوربانی بەخشیوە. فیداکاری و قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگە لە ڕابردوو و ئێستا و داھاتووشدا بۆ پاراستنی خاک و ئاڵای کوردستان لە دەستی داگیرکەران و دووژمنانی گەلەکەمان ،لەبیرناکرێت. ئەرکێکی مێژوویی و نیشتیمانی ھەموومانە، پارێزەری ئاڵا و خاکی کوردستان بین لە پێناو کوردستانێکی ئارام و سەربەخۆ.

دروود بۆ ڕووحی پاکی سەرجەم شەھیدانی گەلەکەمان
شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...224225226227228...807