لە دهۆک یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی دهۆکیش دەڵێت: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکی 45 ساڵانە.

د. سەگڤان سلێمان لە بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی دهوک بە کوردسات نیوز راگەیاند: توشبوویەکی تای خوێن بەربوون لە دهوک گیانی لە دەست دا . کە ژنێکە و تەمەنی  45  ساڵە خەڵکی قەزای ئامێدی یە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو توشبووە حەوت رۆژ لەمەوبەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی پشنیکن بە توشبوو تۆمارکراوە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.