سەرۆكی جەهەپە دەڵێت، نابێت نكۆڵی لە پرسی كورد بكرێت، دەبێت ئەو پرسە بە شەفافانە لە پەرلەمان و بە رێككەوتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر بكرێت.

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" لە كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە شاری وانی باكوری كوردستان رایگەیاند، بە دانانی قەیوم لە شوێنی سەرۆكی شارەوانییەكان، رێز لە ئیرادەی گەل ناگیرێت، دەبێت سیستمی قەیوم و ئەو رەفتارە دوژمنایەتییە بەرانبەر ئیرادەی گەل و بەرانبەر بە دەنگدەران كۆتایی پێبێت.

وتیشی، پرسی كورد هەیە و چارەسەری ئەو پرسەش بە دیموكراسی و یەكڕیزیی دێتەدی، نابێت نكۆڵی لە پرسی كورد بكرێت، دەبێت بە جدییەت و شەفافانە لە پەرلەمان و بە رێككەوتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پشتگیری لە توركیایەكی بێ شەڕ دەكەن، هەركاتێك بگەنە دەسەڵات، برایەتی راستەقینەی نێوان گەلانی تورك و كورد بنیات دەنێن.