بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بە دەیان فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان پێش کاتی خۆیان خانەنشین کراون.

بەپێی دوایین نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی عیراق، تەمەنی یاسایی خانەنشینی فەرمانبەران لە یەکەم رۆژی چوونە تەمەنی 61 ساڵیەوە دەستپێدەکات، واتە پێویستە فەرمانبەر تەمەنی 60 ساڵ تەواو بکات پێش ئەوەی دۆسیەکەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان بە دەیان فەرمانبەر راستەوخۆ دوای تەواوکردنی 59 ساڵ و چوونە تەمەنی 60 ساڵ، خانەنشین کراون.