دوای ئەوەی مێرمنداڵێک لە حاجیاوا خنکا پۆلیس کەسێک لەسەر ئەو روداوە دەستگیردەکات
٩ی ئایاری ٢٠٢٥
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین کەسێک بە تۆمەتی خنکانی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر دەکات و دەڵێت: تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک لە حاجیاوا لە نزیک گوندی ئەستریلان دوای ئەوەی دوو مێرمنداڵ لە گۆمەئاوێکی پاشماوەی کارگەی چەو و لم مەلە لە گۆمە ئاوەکدا دەکەن، وە لە کاتی مەلە کردنەکەدا مێر منداڵێک لە رەگەزی نێر تەمەنی 12 ساڵ لە گۆمە ئاوەکەدادەخنکێت.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای گرتنەبەری رێکارەکان و دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و بە سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری کارگەکە دەرکەوت کەسێک کە شۆفێری ئامێری شۆڤڵی کارگەکەیە و کرێکاری کارگەکەیە، لەوکاتەی منداڵەکان مەلە دەکەن لەناو گۆمە ئاوەکەدا بە کەوچکی ئامێری شۆڤڵەکە هەوڵی ترساندنی منداڵکەکان دەدات و ئاوەکە بەرەو رووی منداڵەکان دەبات بەو هۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی شەپۆلی گۆمە ئاوەکە ژێر ئاو دەکەوێت و دەخنکێت وە منداڵەکەی تر ڕزگاری دەبێت.
راشیگەیاند، لەسەر ئەم روداوە مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە بە هاوبەشی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆڤڵەکەی دەستگیر کرد. لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانینا بە تاوانەکەی بە وتەی خۆی دەڵێت، بۆئەوەی چیتر ئەو دوو مێر منداڵە مەلە لە ئاوەکەدا نەکەن ویستی بە کەوچکی شۆڤڵەکە بیان ترسێنێت و بەو هۆیەوە ئەو روداوەی لێکەوتەوە.
ئاشکراشیکرد، لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆڤڵەکە بە پێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیڕاقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەلە روداوەکە بەردەوامە.