دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران و دەستیش گیرا بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای هەولێر، توانرا چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە سلێمانی، کە بە نیازبوون ئەو مادە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر ئەو چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراون، کە سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.