لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە قەزای حاجیاوا مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە گۆماوێکدا خنکا، بەرگری شارستانی راپەڕینیش رایگەیاند، دوای نزیکەی کاتژمێرێک گەڕان توانرا تەرمی مێرمنداڵەکە بدۆزرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەدوای نزیکەی كاتژمێرێك گەڕان، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین توانیان تەرمەی مێرمنداڵە 13 ساڵەكە بدۆزنەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو مێرمنداڵە  لە ناوگۆمی کارگەکانی چەو و لم گوندی ئەسریلان لە حاجیاوا خنکاوە.