وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنی زانستدا دەکات
راهۆز
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە گۆڕینی کتێبی زانستی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە ساڵانی رابردوودا کتێبی زانستی پۆلەکانی یەکەم تا پێنجەمی بنەڕەتی گۆڕدران و پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، بڕیارە لە ساڵی خوێندنی 2025-2026دا قوتابیانی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، پرۆگرامی نوێی زانست بخوێنن، کە بە شێوازێکی نوێ و هاوچەرخ ئامادەکراوە.



