کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە
محەمەد رزگار
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسامان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات لە گەرمیان پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی کوڵان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.....
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 47 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 50 پلەی سیلیزی
